ئه‌ڵمانيا هه‌لى كار بۆ په‌نابه‌ران ده‌دۆزێته‌وه

K24- هه‌ولێر
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆچی به‌كۆمه‌ڵی په‌نابه‌ران، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌نیازه پشت ببه‌ستێت به كردنه‌وه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له وڵاتانی دراوسێی سووریا.
به مه‌به‌ستی دانانی سنوورێك بۆ لێشاوی په‌نابه‌رانی سووریا بۆ ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌نیازه چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له وڵاتانی دراوسێی سووریا جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا "گێرد مۆڵه‌ر" له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌رده‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێی كێشه‌كانی په‌نابه‌رانی سووریا كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كه، مۆڵه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتی ئه‌رده‌ن، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌رانی سووریا و دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی ئاوه‌داكرنه‌وه‌ی وه‌كو كردنه‌وه‌ی قوتابخانه و دروستكردنی خانووی نیشته‌جێبوون خراوه‌ته به‌رباس.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیاری راگه‌یاندنه‌كه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌نیازه جێبه‌جێیان بكات، هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌رانی سووریا و ته‌نانه‌ت بۆ دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ش دابین ده‌كرێت كه پڕۆژه‌كه‌ی تێدا ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یاندنه‌كه هاتووه، وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا به‌نیازه له دوای ئه‌رده‌ن، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و شاری مێرسین له باكووری كوردستان بكات.