كاوه مه‌حموود: بڕيار دراوه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى حيزبى شيوعى كوردستان، رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بارزانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌رێنى بوو به‌جۆرێك له‌سه‌ر راگه‌ياندنى پرسى ريفراندۆم يه‌كده‌نگ بووين، به‌ڵام بۆچوونى جياواز هه‌بوو له‌سه‌ر چۆنييه‌تى و كاتى راگه‌ياندنه‌كه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى كانوونى دووه‌وم/ يه‌نايه‌رى 2016، كاوه محموود، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى حيزبى شيوعى كوردستان، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان له هه‌ڤپه‌يڤينێكدا بۆ كوردستان 24 گوتى: "به‌گشتى كۆبوونه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌رێنى بوو، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه باسكرا، شتى هاوبه‌ش زۆر بوون، هه‌روه‌ها زه‌مينه له‌باربوو بۆ ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه به‌و ئاراسته‌يه بڕوات".
گوتيشى"زۆربه‌ى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون كه پرسى ريفراندۆم مافێكى خۆمانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جياوازى له‌سه‌ر بوو له‌سه‌ر كاتى راگه‌ياندنى ئه‌و پرسه بوو، به‌جۆرێك چه‌ندين بۆچوونى جياواز له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا خرايه روو، به‌ڵام به‌بۆچوونى ئێمه، ريفراندۆم و مه‌سه‌له‌ى بڕياردان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نيشتمانى مافێكى ره‌هايه بۆ كورد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "هه‌ندێك لايه‌ن به ئاشكرا ناڵێن كه له‌گه‌ڵ كاتى راگه‌ياندنى پرسى ريفراندۆم نيين، بۆيه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڵامێكيان هه‌يه، ئێمه وه‌كوو حيزبى شيوعى هيچ به‌ڵامێكمان بۆ ئه‌و پرسه نييه".
روونيشى كرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بڕيار دراوه كه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌سه‌رى كۆكبوون، به‌ڵام هه‌ر لايه‌نه و بۆچوونى جياوازى له‌باره‌ى چۆنيه‌تى كاراكردنه‌وه‌ى.
گوتيشى: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وا به‌باشزانرا كه بايه‌خ به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌غدا بدرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتيشدا لايه‌نه‌كان بۆچوونى جياوازيان هه‌بوو له‌و باره‌يه‌وه هه‌ندێك پيانوابوو كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا نامانگه‌يه‌نێته هيچ شوێنێك".
روونيشكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر براده‌رانى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى به‌شداريان له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بكردبووايه بێگومان كۆبوونه‌وه‌كه فراوان ده‌بوو، جگه له‌مه‌ش له كۆبوونه‌وه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرايه‌وه كه به‌شدارى نه‌كردنى ئه‌وان ماناى وانييه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ هيچ لايه‌نێك پچڕاوه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بارودۆخى سياسى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و دياريكردنى چاره‌نووسى كوردستان مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى كوردستان ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ى ده‌قى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، بڕيار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه دراوه:
یەكەم: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ستاییشی گیانفیدایی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش كرد كە لە بارودۆخێكی سەختدا قارەمانانە بەرگری لە گەل و نیشتیمان دەكەن و پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگەیاند و كۆبوونەوەكە بە پێویستی زانی كە تێكڕای لایەنە سیاسییەكان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەكان و بارودۆخی هەستیاری ئێستا بكەن و لە ئاست بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان و متمانەی جەماوەریدا بن.
دووەم: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە پاڵپشتیی خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم ڕاگەیاند و بە پێویست زانرا كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم كۆدەنگییەكی نیشتیمانی ساز بدرێت ئەویش لە ڕێگەی یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان و پتەوتركردنی متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستان. هەر پەیوەست بەم باسەوە لایەنە سیاسییەكان ئەوەیان دووپات كردەوە كە پێویستە ئەو دەرفەتە بە خەڵكی كوردستان بدرێت كە ڕای خۆیان لەبارەی چارەنووسی خۆیان بە جیهانییان ڕابگەیێنن.
سێیەم: كۆبوونەوەكە نیگرانیی خۆی سەبارەت بە دیاردەی كۆچ بۆ هاندەران و قووڵبوونەوەی كێشەكانی خەڵك نیشان دا و دڵنیایی دایە خەڵكی كوردستان كە بەیەكەوە قەیرانەكان تێدەپەڕێندرێن و لایەنەكان پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ ناڕەزایەتی و داواكاریی خەڵك ڕاگەیاند و بە ئاماژەدان بە كورتهێنانی بودجە داوایان كرد كە هەموو ڕێگەیەك بگیرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێ مووچەیی و بۆ ئەم مەبەستەیش پاڵپشتیی خۆیشیان بۆ هەوڵ و ڕێوشوێنەكانی حكوومەت بۆ سیاسەتی دەستپێوەگرتن و كەمكردنەوەی خەرجییەكان و چاكسازی و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ گرفتەكان ڕاگەیاند بە جۆرێك كە ڕێوشوێنەكانی حكوومەت كەمترین گوشار بۆ چینی هەژار و كەمدرەامەت و فەرمانبەران بهێنێت و كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانیش وەك پاشەكەوت بۆ خودی فەرمانبەران لای حكوومەت بمێنێت و بە هیچ شێوەیەكیش مووچە و مافی فەرمانبەران نەفەوتێت، هەروەها ئەم سیاسەت و ڕێوشوێنانە بەشێوەیەكی گشتی خزمەتی بەدیهاتنی دادپەروەری و نەهێشتنی گرفتە داراییەكان بكات.
چوارەم: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكان هەرچی زووترە پارلەمان كارا بكرێتەوە و زەمینەیش بۆ ئاشتەوەایی سیاسی نێوان لایەنەكان خۆش بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش بڕیار درا كۆمێتەیەكی تایبەت پێكبهێندرێت كە ئەركەكەی بریتی دەبێت لە زەمینەسازی بۆ كاراكردنەوەی پارلەمان و حكوومەت و چارەسەری پرسی سەرۆكایەتی و سەرخستنی ڕیفراندۆم. هەروەها ئەو كۆمیتەیە لە ماوەی حەفتەیەكدا كارەكانی تەواو دەكات و ئەنجامەكانی دەخاتە بەردەم كۆبوونەوەی داهاتووی پارتە سیاسییەكان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
پێنجەم: سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كۆبوونەوەكە جەختی كردەوە كە هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە ململانێكانی ناوچەكە و تەئكیدی لە سەر پاراستنی مافی دیاریكردنی چارەنووس و مافە دیموكراتییەكانی گەلی كوردستان كردەوە.
شەشەم: كۆبوونەوەكە بە پێویستی زانی كە دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ بەغدا بەردەوام بێت لەپێناو گەییشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان.