فەرەنسا ڤیدیۆی كەشتیگەلی شارل دیگۆلی بڵاو كردەوە
k24 - پاریس:
كەشتیگەلی فڕۆكە ھەڵگری شارل دیگۆل و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە كەندوا دان.
لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتى نێودەوڵەتی دژ بە داعش چەندین كەشتیگەلی فڕۆكە ھەڵگری فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە ئاوی كەندوادان، ئەو كەشتیانە بەشێكن لە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان بۆ سەر داعش، دیاریترینیان كەشتی شارل دیگۆلی فەرەنسایە . لە دوای ھێرشەكانی 13 تشرینی دووەم فەرەنسا ئۆپەراسیۆنەكانی بۆسەر داعش فراوانتر كردووە.