رووحانی داوای نزا لە پاپای ڤاتیكان دەكات

ئەگینا بە شێوەیەك ھەڵماندەكۆتایە سەریان، زۆر باش بە خۆیاندا بێنەوە

K24 – تاران:

باسی جێیی بایەخی ئەمڕۆی رۆژنامەكانی ئێران رەتكردنەوەی كاندیدە دیار و ناسراوەكانی ئێرانە، لە لایەن ئەنجوومەنی شوورای نیگەھبانەوە.  سەردانەكی حەسەن رووحانی بۆ ئەورووپا و دیداری لەگەڵ پاپی ڤاتیكان و بەرپرسە باڵاكانی ئیتالیا باسێكی دیكەی رۆژنامەكانی ئێرانە.

رۆژنامەكانی سەر بە پارێزگاران ئەو ھەڵوێستەی شوورای نیگەھبانییان بەرز نرخاندووە و بە یاسایی و لە بەرژەوەندی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیدا دەبینن.

رۆژنامەی جەوان سەر بە سوپای پاسداران توانجی لە سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ ڤاتیكان داوە و نووسیویەتی: "دوای 16 ساڵ دیسان پێی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ ڤاتیكان كرایەوە".

ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی: "لە نێوان قسەكانی فرانسێس و  رووحانیدا باس لە كاریگەرییەكانی نزاش ھاتووە، پاپ و كەنیسە لە مێژە جگە لە نزاكردن ھیچیان بۆ خەڵك لەدەست نایە، ھەرچەندە كاتێك دەكەونە بەربەرەكانێ لەگەڵ موسوڵمانەكان بۆ نموونە لە پرسی تایبەت بە ھاورەگەزبازان، پاپای ڤاتیكان ھەمیشە پاڵپشتی لە كلتووری دژە ئایینی رۆژئاوا دەكات.

ئەو رۆژنامەیەی سوپای پاسداران نووسیویەتی: "ھەوڵدەرییەكان بڵاویانكرووەتەوە، رووحانی داوی لە پاپای ڤاتیكان كردووە، نزای بۆ بكات، ھەڵبەت سەرۆك كۆماری ئێرانیش دەتوانێت دوعا بۆ پاپا بكات.

سەروتاری رۆژنامەی ئیبتكار تایبەتە بە دەرەنجامەكانی رێككەوتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی 5+1 و نووسیویەتی: "تەنیا جێبەجێكردنی رێككەوتنامەی ناووكی ئامانجی كابینەی یازدەیەم نەبوو، بەڵكو ئامانج دەربازبوون لە قەیرانی ئابووریی بوو، ئەو پرسەی كە زیاتر لە دەساڵ بوو ئێران پێیەوە دەناڵێت و رۆژ بە رۆژ ئێرانی بچووكتر دەكردەوە و كۆمپانیا و سەرمایەدارانی دەرەكی لە ئێران دەتاراند. ئێستا ئەركی حكوومەت گۆڕینی ئاراستەی دانوستانی ئەمنی ئێرانە بەرە دانوستانێكی ئابوورییە".

رووحانی پابەندی بەڵێنەكەی خۆی بێت

رۆژنامەی ئیتلاعات نووسیویوتی: "بێگومان ئەو ھەواڵەی لە ماوەی چەند كاتژمێری رابردوودا، راگەیەنرا و شەپۆلی نارەزایەتی كۆمەڵانی خەڵك بە تایبەت گەنجانی وڵاتی بەدوای خۆیدا ھێنا، رەتكردنەوەی نەوەی دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، حەسەن خومەینی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایان بوو، ئەو كەسایەتییەی جیا لە ناوبانگی بنەماڵەیی، خاوەنی چەندین رەھەندەی مەعریفییە. ئەوەش با بمێنێتەوە بۆ مێژوو چونكە ئەو باشترین دادوەرە".

مخابن ئەو باڵە باڵوێزخانەی نەبوو

سەروتاری جیھانی سەنعەت تایبەتە بە بەڵێنی سەرۆك كۆمار سەبارەت بە پرسی رەتكرانەوەی كاندەیدە دیار و بەرچاوەكان و نووسیویەتی: "رووحانی لە یەكەم ھەڵوێستیدا، دوای رەتكرانەوەی بەلێشاوی كاندیدەكان رایگەیاند، سەرجەم دەسەڵاتە یاساییەكانی بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە بەكاردێنێت. ئەوە بەڵێنێكی گەورە بوو، چاوەڕوانی بۆ بەدیھاتن یان بەدینەھاتنی ئەو بەڵێنە زۆری پێناچێت".

ئەو رۆژنامەیە لە درێژەی باسەكەیدا نووسیویەتی: "پێدەچێت رووحانی كەوتبێتە ناو گەمەیەكی ئاڵۆزەوە و ئەمەش دەكرێت، دەرھایچتەی زۆری ھەبێت، بە جۆرێك ئەگەر سەرۆك كۆمار نەتوانێت بەڵێنەكانی بۆ گۆرانی بارودۆخی كاندیدە رەتكراوەكان بەكار بێنێت، موتمانەی دەنگدەرەكانی كەم دەبێتەوە، ھاوكات پابەند نەبوونی رووحانی بە بەڵێنەكەی دەبێتە ھۆی پێكھاتنی ئەنجوومەنێك (ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران) كە لەگەڵ حكوومەت ھاوڕا نەبێت و شانسی ئەو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری كە بڕیارە لە دوو ساڵی داھاتوودا، بەڕێوە بچێت، كەم دەكاتەوە".

لە گۆشەی تەنزی رۆژنامەی ئێراندا نووسراوە: "مخابن ئەو باڵە باڵوێزخانەی نییە، ئەگینا بە شێوەیەك ھەڵماندەكۆتایە سەریان، زۆر باش بە خۆیاندا بێنەوە".

دواتر نووسیویەتی: "چییە، بۆ ئاوا تێمدەڕوانی؟ خۆ ئەوەش باڵوێزخانەی وڵاتێكی بیانی نییە، باجی بوێت".

دابەزینی تەمەنی توندوتیژی

وتارێكی رۆژنامەی شەھروەند شیكاری بۆ بەرزبوونەوەی ئاماری خۆكوژی لە نێو قوتابیاندا كردووە و نووسیویەتی: "خۆكوشتنی قوتابییەكی تەمەن 13 ساڵ لە كرماشان، ئەویش لە قوتابخانە و بە لەسێدارەدانی خۆی، واتا ھەڵبژاردنی ترسناكترین جۆری خۆكوشتن، پێویستە نیگەرانی ئەو كۆمەڵگەیە بین. مێرمنداڵی واتا ئەو تەمەنەی منداڵان لە حاڵی گەشەكردندایە و دەیەوێت دونیای دەورووبەری خۆی بناسێت".

لە درێژەی باسەكەی رۆژنامەی شەھروەند دا ھاتووە: "ئەو منداڵە سووچی نییە، بەو شێوەیە توانیوێتی خۆی لەسێدارە بدات، بەڵكو كێشە رێكارە نادروستەكانی پەروەردەیە، كاتێك ئامرازی كوشتن بە ئاسانی لە دەست گەنجەكاندا دەستاودەستی پێدەكرێت و بە ئاسانی خۆیان لە ناو دەبەن، كەواتە ئەو كۆمەڵگەیە كەوتووەتە سەراولێژییەكی مەترسیدارەوە، پێویستە ھۆشیارانە ھەنگاو بنرێت