بایكۆتكردنی دەوام لە لایەن مامۆستایان كاریگەری لە سەر خوێندن

بایكۆتكردنی دەوام لە لایەن مامۆستایان كاریگەریی خراپی كردووەتە سەر پرۆسەیی خوێندن
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

بەھۆی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و بایكۆتكردنی دەوام لە لایەن مامۆستایان كاریگەریی خراپی كردووەتە سەر پرۆسەیی خوێندن.

بە ھۆی خراپی دۆخی ئابووریی و دواكەوتنی مووچە بەشێك لە مامۆستاكان بایكۆتی دەوامیان كردووە، ئەوە ھەر مامۆستاكانی نەگرتۆتەوە، بەشێك لە قوتابیان وازیان لە خوێندن ھێناوە بە ھۆی خراپی باری ئابووریان.