وەزیری ئابووریی ئەڵمانیا گەیشتە ھەولێر

وەزیری پەرەپێدان و ھاریكاری ئابووریی ئەڵمانیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی گەیشتە ھەلێرى پايته‌ختى ھەرێمی كوردستان.
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

وەزیری پەرەپێدان و ھاریكاری ئابووریی ئەڵمانیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی گەیشتە ھەلێرى پايته‌ختى ھەرێمی كوردستان.

پەیامنێری كوردستان 24 لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند: "گێر مۆلەر، وەزیری پەرەپێدان و ھاریكاری ئابووریی ئەڵمانیا گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لە لایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئەڵمانیا پێشوازی لێكرا".

ئەڵمانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی لە سەرەتای شەڕی داعشەوە ھاوكاری سەربازی و مرۆیی پێشكەش بە ھێزی پێشمەرگە و ھەرێمی كوردستان كردووە.