زانیاری لە بارەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی چاكسازی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان

"ژمارەیەك راوێژكاری لوبنانی بەشداری كۆنفرانسەكەن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

كۆنفرانسی نەخشە رێگای چاكسازی و تازەگەری، لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر دەستی بە كارەكانی كردو ژمارەیەك راوێژكاری لوبنانی بەشدارن لەو كۆنفرانسە.

پەیامنێری (كوردستان24) رایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە ھی وەزیری دوورخراوەی وەزارەتی داراییە و چاكسازییەكە لەو وەزارەتە دەست پێدەكات، ھەروەھا ژمارەیەك راوێژكاری لوبنانی كە شارەزان لە بواری دارایی و ئابووریی بەشدارن لەو كۆنفرانسە و یەكێك لە راوێژكارەكان وەزیری دارایی و ئابووریی پێشووی حكومەتی لوبنانە".

گوتیشی: "لە كۆنفرانسەكەدا جەخت لەسەر ئەوە دەكرێتەوە كە كاری جدی بكرێت بۆ ئەوەی داھاتی خاڵە سنوورییەكان شەفاف بێت.