تۆنی بلێردژی دەرچوونی وڵاتەكەیەتی لە یەكێتی ئەوروپا
K24 - لهندهن:
تۆنی بلێری سەرۆك وەزیرانی پێشوی بەریتانیا دژی دەرچوونی وڵاتەكەیەتی لە یەكێتی ئەوروپا.
تۆنی بلێر رایگەیاند: "ئەگەر بەریتانیا بڕیاری جێھێشتنی یەكێتی ئەوروپا بدات ئەوە سكوتلەنداش دەنگ بە جیابوونەوە دەدات لە بەریتانیا".
دەشڵێت: من دژی دەرچوونی بەریتانیام لە ئێستادا چەندین وڵاتی بەھێزی لە جیھاندا ھەن وەك ئەمریكا و چین و ھیندستان لە بەرژەوەندی بەریتانیایە لەو یەكێتییە بمێنێتەوە.