وەزیری ئاوەدانكردنەوە: كۆنفرانسی چاكسازی گرنگی زۆری دەبێت

"پڕۆژەكە دیاریكردووە خەرجیە زیادەكان و زێدەڕۆییەكان لە كوێوە دەكرێن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو كۆنفرانسە گرنگی زۆری دەبێت بۆ چاكسازی لە ھەرێمی كوردستان.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) دەرباز كۆسرەت، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی ھەرێمی كردستان رایگەیاند: "ئەو كۆنفرانسە گرنگی زۆری دەبێت بۆ چاكسازی لە ھەرێمی كوردستان، ئەو كۆمپانیایەی كۆنفرانسەكە بەڕێوە دەبات شیكاری وردیان كردووە".

گوتیشی: "كۆنفرانسەكە لە لایەن كۆمپانیایەكی لوبنانی بەڕێوە دەچێت، پێشتر وەزیری دارایی و ئابووریی ئەو كارەی كردووە، لە پڕۆژەكەیاندا ئەوەیان دیاركردووە خەرجیە زیادەكان و زێدەڕۆییەكان لە كوێوە دەكرێن، ھەروەھا چۆن دەتوانین داھات زیاد بكەین لە ھەرێمی كوردستان".