وەزیری دادی فەرەنسا دەستی لە كاركێشایەوە

وەزیری دەدای فەرەنسا بەھۆی نارازیبوون لە سەر لێسەندنەوەی رەگەزنامەی فەرەنسی لە توندڕەوەكان دەستی لە كاركێشایەوە

k24 - پاريس:

كرستینا توبرا وەزیری دادی فەرەنسا بەھۆی ناڕازیبوون لە سەر لێسەندنەوەی رەگەزنامەی فەرەنسی لە توندڕەوەكان دەستی لە كاركێشایەوە.

كرستینا توبرا ئەمڕۆ دەستى لەكاركێشایەوە، فرانسوا ئۆلاندی سەرۆكی فەرەنسا دەست لە كاركێشانەوەكی پەسەند كرد و ژان ژاكو ئورڤاسی سەرۆكی لیژنەی یاسای پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بە جێگرەوەی كریستینا دەستنیشانكرد.

لە ماوەی رابردوودا كرستینا توبرا بە ئاشكرا دژایەتی خۆی راگەیاند لە بەرامبەر گۆڕینی دەستوور و لێسەندنەوەی رەگەزنامەی فەرەنسی لە توندڕەوەكان بە رێگەی دەستوور.

دوای ھێرشە چەكداریی و تەقینەوەكانی كانی ساڵی رابردوو لە پاریس حكوومەتی فەرەنسا بڕیاریدا گۆڕانكاری لە دەستووری وڵات بكەن و رەگەزنامە لە توندڕەوەكان بسێنەوە.

بۆ ئەو مەبەستە حكوومەتی فەرەنسا پڕۆژە یاسایەكی لە رێگەی مانوێل ڤالسی سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا داوەتە پەرلەمان بۆ گۆڕانكاری لە دەستوور.