هاندهرانی خانمه پیرهكه، ترسیان له دیبالا ههیه
K24 ـ ههولێر
پاولۆ دیبالای ھێرشبەری یانەی یوڤێنتۆس ھاندەرانی تیپەکەی دڵنیا دەکاتەوە بیر لە پەیوەندیکردن بە یانەی بارسێلۆنا ناکاتەوە، دهشڵێت: دڵخۆشم لە یانەی خانمە پیرەکە.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو بەرێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا ھاوشانی چەند پشکنەرێکی یانەکە لە یاریگای یوڤێنتۆس ستادیۆم ئامادەبوون,
سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن بوونی ئەم شاندە بەمەبەستی چاودێریکردنی ھەریەکە لە پۆگبا و دیبالا بووە.
لەلایەن خۆیەوە دیبالای ٢٢ ساڵان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرتي ئيتالى دەڵێت" پێویست ناکات ھاندەران سەبارە بە بابەتی بارسێلۆنا دوو دڵ بن و من دڵخۆشم لێرە, شەش مانگ بەر لە ئێستا ھاتووم و بیر لە رۆیشتن ناکەمەوە".