ئاشتی ھەورامی: بۆ مقابلە نەھاتووم

ژمارەیەك سەركردە و وەزیر و پەرلەمانتار بۆ (كوردستان24) دوان
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

ژمارەیەك لە بەشداربووانی كۆنفرانسی نەخشە رێگای چاكسازی و تازەگەری لە ھەرێمی كوردستان، بۆچوونەكانیان دەخەنەڕوو، وەزیر سامانە سروشییەكان رایگەیاند، ئەو بۆ مقابلەی نەھاتووە.

لە میانی كۆنفرانسی نەخشە رێگای چاكسازی و تازەگەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ژمارەیەك سەركردە و وەزیر و ئەندام پەرلەمانەكانی بەشداربوو راو بۆچوونیان لە بارەی كۆنفرانسەكە و ئەنجامەكانی خستەڕوو.

ھەر لەو كۆنفرانسەدا پەیامنێری (كوردستان24) ویستی بۆچوونی ئاشتی ھەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەسەر كۆنفرانسەكە و چاكسازی حكوومەت وەربگرێت، بەڵام ئامادەنەبوو وەڵامی پرسیارەكە بداتەوە و گوتی: "داوای لێبوردن دەكەم بۆ مقابلە نەھاتووم".

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكوومەت و ژمارەیەك لە پەرلەمانتا ر شارەزایانی ئابووریی و سەرمایەداران، كۆنفرانسی نەخشە رێگای چاكسازی و تازەگەری بۆ چاكسازی لە ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر دەستی بە كارەكانی كرد.