كۆمپانیایه‌كی رووسیا پێشنیازی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك ده‌كات

پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت ببێته‌ 37 دۆلار

K24 – هه‌ولێر:

یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت لە رووسیا پێشنیازی کۆبوونەوە بۆ رێكخراوی ئوپێک دەکات.

کۆمپانیای "وک ئۆیل", یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت لە رووسیا, پێشنیازێك ئاراستەی رێكخراوی ئۆپێك دەکات, بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

ئەم پێشنیازە داوی ئەوە دێت, دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان کاریگەريی کردووه‌تە سەر ئابووری رووسیا و لاوازی کردووە، بە تایبەت کە رووسیا تا رادەیەکی زۆر پشت بە ھەناردەکردنی نەوت دەبەستێت.

شارەزایانی بواری ئابووری دەڵێن، تەنھا بەرھەمی ئۆپێک نەبووه‌تە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت، به‌ڵكو ئەمریکا و رووسیاش بەرھەمھێنانی نەوتیيان زیادکردووە.

بانکی جیھانی لە لای خۆیەوە بۆ ئەم ساڵ، پێشنبینی ئەوەی کردووە, نرخی یەک بەرمیلی نەوت ٣٧ دولار بێت.