عێراق: ھیچ ھێزێکی بیانی بەشداری ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ ناکات

ئه‌مه‌ریكا ته‌نها له‌ رووی هه‌واڵگرییه‌وه‌ به‌شداری ده‌كات

K24- بەغدا:

به‌ گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، هیچ هێزێكی بیانی به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی عێراقدا ناكات.

سەعد حدیسی, گوتەبێژی فەرمی حکومەتی عیراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 رایگەیاند، تەنھا ھێزەكانی عیراق لە شەری ئازاد کردنی شاری موسل دا بەشدار دەبن.

حەدیسی گوتی: "ھیچ رێککەوتنێك لە نێوان عیراق و ئەمریکادا بۆ ئازاد کردنه‌وه‌ی موسڵ لە چەکدارانی داعش نەکراوە و ھیچ ھێزێکی بیانیش بەشدار نابن".

ئاماژەی بەوەشکرد, ھاوپەیمانان تەنھا لە رووی ھەواڵگری و ھێزی ئاسمانیەوە ھاوکاری عیراق دەکەن، لە شەڕی ئازادکردنی موسڵیش ھەر ھەمان رۆڵیان دەبێت.