دیۆن گۆرانیی بۆ قوربانیانی پاریس دەچڕێت
K24 – پاريس:
ھونەرمەندی ناوداری ئەمریكایی سلین دیۆن گۆرانیی بۆ قوربانیانی پاریس دەچڕێت.
ھونەرمەند دیۆن گۆرانیيهكی بەزمانی فەرەنسی گوتهوه، كه پێشتر ھونەرمەندی ناوداری فەرەنسی ئیدیز بیاڤێ بهرههميهێنابوو، ديۆن ئهو گۆرانييهى پێشكەش بە قوربانیانی شاری پاریس و بەگشتی وھۆڵی لو باتكلانی كرد، كە ھۆڵێكی شانۆیە كرد.
ئەو ھونەرمەندە گوتی: "ئەو گۆرانیەم بۆ بیركەوتنەوەی قوربانیانی تیرۆرە لە پاریس بەمەش زۆرینەی ئامادەبووانی ئاھەنگەكەی ھێنایە گریان لە كاتی ئاھەنگەكەش دیزانی شانۆكەی لە دواوەی چەندین وێنهى لۆڤەر و ئیڤل و وێنەی قربانیانی دانابوو، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆی ھێنا توانی ببێتە خاوەنی زیاتر لە دووملیۆن بینەر لە پێگەی یوتيوب".
كلین دیۆن گۆرانیبێژی بەناو بانگی ئەمریكی بە رەچەڵەك فەرەنسايیه و پێشتر بە گۆرانی تایتانیك لە جیھاندا ناسراوە.