دواى دوو سهد ساڵ ھەر زیندووه
K24 – مهنگۆليا:
ھەندێكجار رووداوی سەیروسەمەرە لە جیھاندا روودەدات و مرۆڤ تووشی تێڕامان دەكات، بەڵام زەحمەتە مرۆڤ باوەڕ بەوە بكات، كە تەرمێكی مۆمیایی دوای 200 ساڵ ھێشتا ھەر زیندووه.
تەرمێكی مۆمیایی لە ناوچەی ئۆلانباتوری وڵاتی مهنگۆلیا لە حاڵەتێكی سەیروسەمەرەدا دۆزراوەتەوە، ئەو تەرمە قهشهيهكى بووداییە، كە چوار مشقی دانیشتووە و دەستەكانی لە پێستی مانگادا نووشتاندووەتەوە، ئەوەش سەرنجی شوێنەوارناسانی بۆلای خۆی راكێشاوە.
بە مەبەستی توێژینەوەی زیاتر لەسەری، تەرمە مۆمیاییەكە گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی توێژینەوەی مهنگۆلیا.
دامەزرێنەری ھونەری بودایی لە زانكۆی مهنگۆلیا پڕۆفیسۆر "كانھوچین پوربانا" رایگەیاند، "ئەو تەرمە مۆمیاییە دانیشتووە، دەستی چەپی كراوەتەوە و دەستی راستی ھێمایەكە لە وتارخوێنی كاماسوترا و پێدەچێت زیاتر لە 200 ساڵ بێت بە زیندوویی مابێتەوە".
گوتيشی: "لە جۆری دانیشتنەكەیەوە دەردەكەوێت، قهشهكه نەمردووە، بەڵكو بە پێی دابونەریتی بودایی، لە حاڵی چاودێری توند و قووڵی "توكدام" دایە".
ئاماژەكان دەریدەخهن، ئەو تەرمە مۆمیاییە باوەڕمەندێكی ئایینی بوودا بێت.
لە ئایینی بوداییدا "توكدام" بە قۆناغێك لە "تیروانا" دەگوترێت، كە رێك دوای دیارنەمانی جەستە روو دەدات، بەڵام كەسەكە ھەر زیندووە.