به ڤيديۆ.. نوێترين زانيارى له باره‌ى ره‌وشى ته‌ندرووستى هونه‌رمه‌ند كه‌ريم كابان
K24- هه‌ولێر
گه‌وره هونه‌رمه‌ندى كورد، كه‌ريم كابان، به‌هۆى نه‌خۆشييه‌وه ره‌وشى ته‌ندروستى ناجێگيره و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانيه.
ئه‌مڕۆ 2ى كانونى دووه‌م/ يه‌نايه‌رى 2016، په‌يامنێرى كوردستان 24 له نزيكه‌وه سه‌ردانى خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى كوردستان، كه‌ريم كابانى له نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى كرد و رايگه‌ياند، چه‌ند رۆژێكه ره‌وشى ته‌ندروستى كه‌ريم كابان ناجێگيره.
كه‌ريم كابان ناوى ته‌واوى (عه‌بدولكه‌ريم جه‌لال محمود عه‌زيزه) له بنه‌ماڵه‌ى كابانييه‌كانه كه بنه‌ماڵه‌يه‌كى ناسراون له شارى سلێمانى، له‌ساڵى 1927 له گه‌ڕه‌كى شێخانى شارى سلێمانى له‌دايك بووه، هه‌ر له‌منداڵييه‌وه له‌لايه‌ن مامۆستايانى ئايينى ده‌ستى كردووه به خوێندنى ئايينى، دواتر قۆناغى سه‌ره‌تايى له قوتابخانه‌ى فه‌يسه‌ڵيه ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته پۆليس.
له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌ستى كردووه به هونه‌رى گۆرانى گوتن، به‌تايبه‌تى له راديۆ كوردييه‌كانى ئه‌و كاته، يه‌كه‌م گۆڕانيشى به‌ناوى (له رێى دڵداريدا) بوو.
له‌ساڵى 1963دا به‌هۆى هه‌ندێك هه‌ڵوێستى سياسى ئه‌و كاته‌ى دوور خرايه‌وه بۆ ناوه‌ند و باشوورى عێراق، تا ساڵى 1969 له‌وێدا مايه‌وه.
له‌ساڵى 1974 دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كوردستان، جارێكى ديكه به‌هۆى به‌شداريكردن و دامه‌زراندنى شۆڕشێكى ميوزكى كوردى له نێوان شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى، پاڵپشتى كردنى پێشمه‌رگه‌كان به هونه‌رى كوردى جارێكى ديكه دوور ده‌خرێته‌وه بۆ ناوه‌ندى عێراق، له‌وێدا رووبه‌ڕووى چه‌ندىن كێشه و گيرگرفتى جۆراو جۆر ده‌بێته‌وه.
كابان، نزيكه‌ى 20 گۆڕ‌انى تۆماركراوى هه‌يه، له ديارترين گۆڕانييه‌كانى بريتين له (ياران وه‌سيه‌تم) و (قه‌ت نه‌ده‌يى ئازارى گيانى مه‌ست و بێدارانى شه‌وه).