مه‌ناع: به‌هۆی نه‌هێنانی ناوی په‌یه‌ده به‌شداری ژنێڤ3 ناكه‌ین
K24 - رۆژئاوا:
هاوسه‌رۆكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی په‌یه‌ده له لیستی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی جنێڤ 3دا نه‌هاتووه، ئاماده نییه به‌شداری تێدا بكات.
هه‌یسه‌م مه‌ناع، هاوسه‌رۆكی سووریای دیموكرات و سه‌رۆكی ته‌یارول قه‌مح كه ناوی له‌لایه‌ن ستیڤان دیمستۆرای نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی جنێڤ سێ‌دا خوێندرایه‌وه، رازی نه‌بوو به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی پارتی یه‌كێتی دیموكرات په‌یه‌ده بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه نه‌خوێندرایه‌وه.