رۆحانی: کلیلی چارەسەریی کێشەکانی ئیران و ئەمریکا لە واشنتۆنە
K24 - واشنتۆن:
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا لە وڵاتی ئیتالیا رایگەیاند، کلیلی چارەسەریی کێشەکانی ئێران و ئەمریکا لە واشنتۆنە.
لهو كۆنگره رۆژنامهوانییهدا، ئاماژهی بهوهشكرد، لە ڕوانگەی حکوومەتی ئێرانەوە کۆمپانیا ئەمریکییەکان هیچ بەربەستێکیان بۆ سەرمایەگوزاری لەم وڵاتە نییە.
رۆحانی گوتی: "بەڵی دەکرێ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا پەیوەندییەکی نادوژمنانە و بە بی کێشە پێك بێ و کلیلی ئەم کارەش لە واشنتۆنە لە تاران نییە. ئەگەر ئەم کلیلە لە تاران بوایە من حەتمەن کەڵکم لێ وەردەگرت. بەڵام بە داخەوە لە واشنتۆنە و ئەوان دەبێ لەم کلیلە کەڵک وەربگرن. دەبێ دوژمنایەتییەکان و گوشارهكانییان بۆ سەر ئێران وەلا بنێن".