محەمەدی حاجی مەحموود: پێش کۆتایی ئه‌مساڵ ریفراندۆم ده‌كرێت

"راپۆرتێك ئاماده‌ ده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لایه‌نه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو".
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سكرتێری حزبی سۆسیالیست-دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "هەرێمی کوردستان ریفراندۆم ئەنجام دەدات و بریاریشە بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک کە لە پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو پێکهاتووە سەردانی لایەنەکان بكەن".

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود ئاشكرایكرد: "پرۆژەیەک له‌وباره‌یه‌وه‌ ئامادە ده‌کرێت و لە کۆبوونەوەی داهاتووی لایەنەکان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گفتوگۆی زیاتری لەسەر ده‌کرێت".