ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ره‌ "تاوانباره‌كان" دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌

kurdistan24.net

K24 - به‌رلین:

ئەڵمانیا رێشوێنی نوێ لەدژی ئەو پەنابەرانە دەگرێتەبەر لەو وڵاتەكەدا تاوان ئەنجام دەدەن.

بۆ ئەم مەبەستە لەمەودوا ھەموو ئەو پەنابەرانە دەنێرێتەوە كە سزای زیندانیكردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

وەزیری دادی ئەڵمانیاش دەڵێت ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندیی پەنابەر و ھاوڵاتییانی ئەڵمانیایە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا بڕیاریدا ھەر پەنابەرێك لە وڵاتەكەدا سزای زیندانیكردنی بۆ ببڕێتەوە، ئەوە ڕەوانەی وڵاتەكەی دەكرێتەوە.

ھایكۆ ماس وەزیری دادی ئەڵمانیا ئەم ڕێوشوێنە نوێیەی لە بەرژەوەندی پەنابەران و ھاوڵاتییانی وڵاتەكەی بە پێویست زانی.