مرۆڤ بە شەكریش ئاڵودە دەبێت

چۆن مرۆڤ ئاڵودەی جگەرە و چای و قاوە و تلیاك دەبێت بە هەمان شێوە ئاڵودەی شەکریش دەبێ

K24 - پاریس

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانستیی پزیشكانی فەرەنسا مرۆڤ ئاڵودەی شەکر دەبێت، چونکە دوای ئاڵودەبوون مرۆڤ بە شەکر بەردەوام مێشکی داوای شەکر دەكات.

توێژینەوە فەرەنسیەكە دەریخستووە، شەكر بە ھەمان شێوەی جگەرە و چا و قاوە و تلیاك مرۆڤ ئاڵودە دەبێت و لە كاتی نە خواردنی مێشكی مرۆڤ داوای دەكات.

توێژینەوەكە پشتی بە سكانكردنی مێشك لە كاتی خواردنی شەكر بەستووە، ئاماژەش دەکات کە مێشكی مرۆڤ بەھەمان ئەو قۆناغانە تێدەپەڕێ کە ماددەی كۆكاین لە سەر مێشك دروستیدەكات، بەڵام زۆر لەسەرخۆیە بۆیە مرۆڤ ھەستی پێناكات.

خواردنی شەكر چەندین زیانی ھەیە بەتایبەت بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەكرە و زیادبوونی كێشی لەشی مرۆڤ، بۆیە پسپۆران رێنوێنیی دەدەن كەوا بەکارهێنانی شەكر كەمبكرێتەوە لە خواردن، چونكە زیانی زۆر گەورەی ھەیە بۆ مرۆڤ و بێ ئەوەی مرۆڤ ھەستی پێبكات ئاڵودەی دەبێت.