كه‌ركووك.. دوو چه‌كداری داعش حوكمدران
K24 - كه‌ركووك:
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركووك رایگه‌یاند, شه‌ش مانگ پێش ئێستا هێزه‌كانيان له شاری كه‌ركووك دوو چه‌كداری دماعشیان ده‌ستگیر كرد كه ده‌ستیان هه‌بووه له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركووك به كوردستان24 گوت: "شه‌ش مانگ پێش ئێستاكه هێزه‌كانمان توانیان له ناو شاری كه‌ركوك دوو چه‌كداری داعش ده‌ستگیر بكه‌ن و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان له سنووری شاری كه‌ركوك ئه‌نجامداوه".
گوتیشی: "هه‌ردوو چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی داعش عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی شاره‌دێی ریازی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ن".
دواتر ئه‌و دوو چه‌كداره‌ی داعش له‌لایه‌ن دادوه‌ری شاری كه‌ركووكه‌وه به پانزه ساڵ حكومدران.