كۆنگرەی جنێڤ دوو لە بارەی یەمەن دەستپێدەكات

سەرۆكی شاندی دانووستانكاری حكوومەتی یەمەن رایگەیاند بڕیارە لەم مانگەدا كۆنگرەی جنێڤ دوو لەبارەی شەڕی یەمەن سازبکرێ.

K24

سەرۆكی شاندی دانووستانكاری حكوومەتی یەمەن رایگەیاند بڕیارە لەم مانگەدا كۆنگرەی جنێڤ دوو لەبارەی شەڕی یەمەن سازبکرێ.

عەبدولمەلیك مەخلافی، سەرۆكی شاندی دانووستانكاری حكوومەتی یەمەن راشیگەیاند کە: ھیواخوازە بزوتنەوەی حوسیی یەمەن سەركێشیی و كارێكی ئەوتۆ نەكەن ئاستەنگ لە بەردەم دانووستانەكانی كۆنگرەی جنێڤ دوو دروست بكەن، كە بڕیارە 15 ئەم مانگە لە سویسرا سازبکرێ.

مەبەست لە كۆنگرەی جنێڤ دوو جێبەجێكردنی بڕیاری 2216 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە كە تایبەتە بە كشانەوەی چەكدارانی حوسیی و ھێزەكانی سەر بە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن لەو شارانەی لە ژێر دەسەڵاتیاندایە.

بزوتنەوەی چەکداریی حوسیی یەمەن بزوتنەوەیەکی شیعە مەزهەبی نزیک لە ئێرانن و نزیکە ساڵێکە چەند پارێزگایەکی یەمەنیان کۆنترۆڵ کردووە و لە دژی دەسەڵاتی یەمەن بە سەرۆکایەتی عەبد رەبوو مەنسوور هادی و هاوپەیمانێتی عەرەبیی بە سەرۆکایەتی سعودییە لە شەڕدان.