ساڵح موسليم: بانگهێشتى جنێڤ نه‌كراووين
K24 – قاميشلۆ:
سه‌رۆكى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتى (په‌يه‌ده)، ساڵح موسليم، رايگه‌ياند، به فه‌رمى بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌ى ژنێف نه‌كراووين، كه بڕياره به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماده‌كارييه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ژنێف به هۆى ليستى به‌شداربووانه‌وه بووه‌ته جێى ناكۆكى نێوان لايه‌نه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به پرسى سووريا.
رووسياى هاوپه‌يمانى ئه‌سه‌د، هه‌وڵده‌دات، په‌يه‌ده به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات.
ده‌سته‌ى باڵاى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، كه له مانگى رابردوودا و له رياز پێكهێنرا، داوايكردووه، شاندى په‌يه‌ده يه‌كێك بێت له به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه.
ساڵح موسليم، له لێدوانييدا بۆ ئاژانسى رۆيته‌رز، رايگه‌ياندووه، په‌يه‌ده ده‌يه‌وێت به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كانى ژنێف 3دا بكات و ئه‌گه‌ر به‌شدارى به ئێمه نه‌كرێت، ئه‌وا؛ چاره‌نووسى ئه‌و كۆبوونه‌وانه هه‌مان چاره‌نووسى شكستى كۆبوونه‌وه‌كانى ژنێف 2ى ده‌بێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌وى نوێنه‌رايه‌تى ژماره‌يه‌كى زۆرى خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت په‌يه‌ده به‌شدارى نه‌كات، خزمه‌تى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى سياسيى له ناوچه‌كه ناكه‌ن.