دانووستانى جنێڤ تایبه‌ت به یه‌مه‌ن ده‌ستی پێ كرد
K24- هەولێر
به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دانووستانه‌كانى ئاشتى تایبه‌ت به ره‌وشى یه‌مه‌ن، به به‌شدارى حوسییه‌كان و نوێنه‌رانى حكومه‌تى یه‌مه‌ن له تاراوگه، ده‌ستیان پێ كرد.
بان كى مون، ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، ئامانجى یه‌كه‌مى ده‌ستپێكردنى دانووستانه‌كانى ئاشتیى له ژنێف راگه‌یاندنى ئاگربه‌ستێكى مرۆییه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت كۆمه‌كى مرۆیى بگه‌یه‌نێته هاووڵاتییانى یه‌مه‌ن.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى وڵاتانى عه‌ره‌بى دژ به حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن، 2 هه‌زار و 600 هاووڵاتى ئه‌و وڵاته كوژراوون.
بان كى مون، داواى له لایه‌نه‌كانى یه‌مه‌ن كرد، به هۆى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه ئاگربه‌ستێكى مرۆیى رابگه‌یه‌نن. بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا بتوانرێت كۆمه‌ك و فریاگوزارى بگه‌یه‌ندرێته ئه‌و وڵاته.
ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گوتیشى: "مانه‌وه‌ى یه‌مه‌ن له سه‌نگى مه‌حه‌كدایه، به هۆى ناكۆكى نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه، یه‌مه‌ن ده‌سووتێت".
حكومه‌تى یه‌مه‌ن، داوا ده‌كات حوسییه‌كان له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه كه كۆنترۆڵییان كردوون، به تایبه‌تى شارى عه‌ده‌ن.
له به‌رامبه‌ردا حوسییه‌كان، پاشه‌كشێ كردن له‌و شاروشارۆچكانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ریاز یاسین، وه‌زیرى ده‌روه‌ى حكومه‌تى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، حكومه‌تى تاراوگه، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئاگربه‌ستێكى كاتى رابگه‌یه‌نێت، به مه‌رجێك حوسییه‌كان پاشه‌كشێ بكه‌ن.
دوێنێ شاندى حكومه‌ت گه‌یشتبوونه ژنێف بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانى ئاشتى، به‌ڵام شاندى حوسییه‌كان دواكه‌وتن، به هۆى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌یان له جیبۆتى نیشتبوویه‌وه و حكومه‌تى میسر رازى نه‌بوو بوو، به ئاسمانى وڵاته‌كه‌یدا ئه‌و شانده روو بكه‌نه ژنێف.
سه‌یف ئه‌لوه‌شلى، گوته‌بێژى حوسییه‌كان، رایگه‌یاند، عه‌ره‌بستان فشارى خستووه‌ته سه‌ر سودان و میسر بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌ده‌ن شاندى حوسییه‌كان بگاته ژنێف و ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه كه له ئاست ئه‌و رێگرییانه‌ى عه‌ره‌بستان بێته ده‌نگ و هه‌ڵوێستى خۆى روون بكاته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دانووستانه‌كانى ژنێف دوو یان سێ رۆژ بخایه‌نن و ئیسماعیل ولد شێخ ئه‌حمه‌د نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌مه‌ن پێشنیاز و بۆچوونى لایه‌نه‌كان بگه‌یه‌نێته یه‌كدى.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، حكومه‌تى عه‌ره‌بستان، هاوشێوه‌ى عه‌بد ره‌به مه‌نسوورى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن له تاراوگه، بڕواى وایه ده‌بێت دانووستانه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕۆن كه بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به پاشه‌كشێى حوسییه‌كان له شار و شارۆچكه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها بان كى مون، داوایكردووه، چه‌كدارانى حوسى بكشێنه‌وه و ئاگر به‌ست رابگه‌یه‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه بۆ ئیسلامییه‌كان درووست نه‌بێت له‌و وڵاته‌دا.