بە ڤیدیۆ...روحانی گەیشتە پاریس

لە لایەن وەزیری دەرەوە پێشوازی لێكرا
kurdistan24.net

K24 - پاریس

لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا، حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە پاریس.

كەمێك لەمەوبەر حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە فڕۆكەخانە لە لایەن لوران فابیوس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشوازی لێكرا، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاریس كۆببێتەوە و باس لە پەیوەندییەكانی نێوانیان بكەن.

سەردانی حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە كاتێكدایە دوێنێ سەردانی ئیتاڵیای كرد و رێككەوتنێكی ھاوكاریی لە نێوان رۆما و تاران واژو كرا.