ئەمریکا: په‌يه‌ده‌ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ سێ ناکات

ئەمریکا دەڵێت بڕیاری بانگھێشتنەکرنی پەیەدە لە لایەن، ستیڤان دیمیستورا، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا و ئەو کۆمیتەیەوە دراوە و ھەر ئەوان بڕیاری بەشداربوونی ئەو کۆبوونەوەیە ده‌دەن.
kurdistan24.net

K24 – واشنتون
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە PYD لە ھەینی داھاتوو بەشداری لە کۆبونەوەکانی جنێڤ سێ ناکات
وتەبێژی دەرەوەی ئەمریکا،مارک تۆنەر، لە کۆنگرەیەکی روژنامەوانی دا رایگەیاند: "لەگەل ئەوەی ھێشتا نەتەوەیەگرتووەکان لیستی بانگھێشتکراوانی بۆ کۆبونەوەی جنێڤ سێ ئاشکرا نەکردووە، بەلام بە گوێرەی زانیارییەکانی واشنتون پارتی یەکێتی دیموکرات،PYD، لە ناو بەشداربووانی ئەو کوبونەوەدا نیە".
تۆنەر گوتیشی: "ئەمریکا پشتگیری لە بریارەکانی ئەو کۆمیتەیە دەکات کە بۆ ئامادە کردنی لیستی ناوی بەشداربووانی کۆبونەوەی جنێڤ سێ پێک ھێنراوە".
وتەبێژی وەزوراەتی درەوەی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە: "ئەمریکا دەلێت بریاری بانگھێشتنەکرنی پەیەدە لە لایەن، ستیڤان دیمیستورا، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا و ئەو کۆمیتەیەوە دراوە و ھەر ئەوان بریاری بەشداربووانی ئەو کۆبونەوەیە ددەن".