وەزیری گەشەپێدان و دارایی ئەڵمانیا سەردانی سێمێل دەكات

"لە سنووری دھۆك 7 بنكەی تەندروستی لە كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران دروستكراوون".
kurdistan24.net

K24 - دھۆك:

گێرد مولەر، وەزیری گەشەپێدان و دارایی ئەڵمانیا سەردانی شارۆچكەی سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆك دەكات و نەخۆشخانەك لەو شارۆچكەیە دەكاتەوە.

پەیامنێرى  كوردستان 24  لە سێمێل رایگەیاند: " گێرد مولەر، وەزیری گەشەپێدان و دارایی ئەڵمانیا سەردانی كەمپی شاریای ئاوارەكان كرد، ھەروەھا سەردانی شارۆچكەی سێمێل دەكات و نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە سێمێل دەكاتەوە، كە ئەو نەخۆشخانەیە لە لایەن وڵاتی ئەڵمانیا بە ھاوكاری رێكخراوێكی مرۆیی دروستكراوە و یەكەمجارە نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە سێمێل دەكرێتەوە".

گوتیشی: "ئەڵمانیا بە ھاوكاری رێكخراوێكی مرۆیی 7 بنكەی تەندروستی لە كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران لە سنووری پارێزگای دھۆك كردووەتەوە".

دوێنێ گێرد مولەر، وەزیری گەشەپێدان و دارایی ئەڵمانیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و ئەمڕۆش سەردانی سنووری پارێزگای دھۆكی كرد و بڕیارە چەند كەمپێكی ئاوارە بەسەربكاتەوە، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان ببینێت.