له فه‌ڕه‌نسا دژی حه‌سه‌ن روحانی خۆپیشاندان كرا
K24 ـ پاریس:
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن روحانی بۆ فه‌ڕه‌نسا، چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانیان له دژی حه‌سه‌ن روحانی ئه‌نجامدا.
جه‌مال پوور كه‌ریم رۆژنامه‌نووس و چالاكوان له پاریس گوتی: "كۆمه‌ڵێك رێكخراوی مه‌ده‌نی و سیاسی كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌شیان دانا، یه‌كێك له‌و خاڵانه ئه‌وه‌یه ته‌واوی ئه‌و رێكخراوانه باوه‌ڕی ته‌واویان به نه‌مانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و چالاكوانه، خۆپیشاندانه‌كه له دژی "سزای له سێداره‌دان و سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن، هه‌روه‌ها پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌تی مافی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان" بووه.
له كوردستان24 زیانیاری زیاتر ده‌بینن.