به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا هێشتا بڕيارى به‌شداريكردنيان له‌ جنێڤ 3 نه‌داوه‌

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى باڵاى دانووستانى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا له‌ رياز، رايگه‌ياند، هێشتا

K24 – شام:

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى باڵاى دانووستانى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا له‌ رياز، رايگه‌ياند، هێشتا لايه‌نه‌كان يه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه‌ له‌ به‌شداريكردنى كۆنگره‌ى جنێڤ 3.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و لايه‌نانه‌ى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى بان كى مون، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى داواكارييه‌كانيان بداته‌وه‌.

لايه‌نه‌كان داوايان له‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كردبوو، هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌مارۆى سه‌رناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا هه‌ڵگيرێن و بۆردومانى ئه‌و ناوچانه‌ بوه‌ستێنرێت.

ستيڤان ديمستۆرا، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياندووه‌، ئه‌و داواكارييه‌ له‌سه‌رووى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌وه‌يه‌.

به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارييه‌يان جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌شدارى له‌ دانووستانى جنێڤ 3 دا ناكه‌ن.

بڕياره‌ رۆژى هه‌ينى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ به‌ به‌شدارى وڵاتانى هه‌رێمايه‌تى و هه‌ردوو ميحوه‌رى رووسيا و ئه‌مريكا به‌ سه‌رپه‌رشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كاره‌كانى كۆنگره‌ى جنێڤ 3 تايبه‌ت به‌ دۆزينه‌وه‌ى قه‌يرانى سووريا ده‌ستپێبكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: رۆيته‌رز.