ديمستۆرا بانگهێشتی لايه‌نه‌كان ده‌كات
K24- جنێف:
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بانگهێشتى لايه‌نه ناكۆكه‌كانى سوورياى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له دانووستانه‌كانى ئاشتيى ناسراو به جنێف 3 بكه‌ن، كه بڕياره هه‌ينى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه به‌ڕێوه‌بچن.
تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئايا لايه‌نه‌كانى به‌رهه‌ڵستكار له ناو خۆيان‌دا رێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر به‌شداريكردنى نوێنه‌ره‌كانيان ياخود رێكناكه‌ون.
له رۆژى سێشه‌ممه‌وه، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا، ستيڤان ديمستۆرا، ده‌ستيكردووه به ناردنى بانگهێشتنامه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا له باره‌ى ليستى ناوى ئه‌وانه‌ى بانگهێشتكراوون، هيچ زانيارييه‌كى نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ژماره‌يه‌ك له لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان نيگه‌رانن له ليستی به‌شداربووان و له‌و بڕوايه‌دان ئه‌مريكا له به‌رامبه‌ر ئێران و رووسيادا له‌سه‌ر حيسابى ئه‌وان نه‌رمى نواندووه.
ده‌سته‌ى باڵاى دانووستان، كه به‌م دواييانه له ئه‌نجامى كۆنگره‌ى ريازه‌وه، پێكهێنرا، رايگه‌ياندووه، ئه‌وان به‌شدارى له دانووستانه‌كانى جنێف 3 دا ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژى ده‌سته‌كه، سالم مسله‌ت، رايگه‌ياند، بانگهێشتنامه‌مان پێگه‌يشتووه.
گوتيشى: ئێمه له ناو خۆماندا وتوێژ ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بڕيارێكى ئه‌رێنى بده‌ين و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بينه‌وه.
پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتى له سووريا، كه به په‌يه‌ده ناسراوه، رايگه‌ياندووه، هێشتا ئه‌وان بانگهێشتى كۆنگره‌كه نه‌كراوون.
به راى چاودێرانى پرسى سياسيى له سووريادا، بانگهێشت نه‌كردنى په‌يه‌ده، هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فشارانه‌ى توركيا له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سياسى سووريا درووستيكردوون.
ديمستۆرا، رايگه‌ياندووه، كۆبوونه‌وه‌كانى جنێف 3 تايبه‌تن به پرسى راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست و كۆتايهێنان به شه‌ڕ، دواتر كار بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سياسيى ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو لايه‌نى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د و لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به جيا له دوو هۆڵدا كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د، كه به‌م دواييانه به هاوكارى فڕۆكه‌كانى رووسيا و هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران توانيويه‌تى له‌سه‌ر زه‌وى پێشڕه‌وى بكات و هه‌ندێك ناوچه كۆنترۆڵبكاته‌وه، رايگه‌ياندووه، ئاماده‌ى دانووستانه‌كان ده‌بێت.
ده‌سته‌ى باڵاى به‌رهه‌ڵستكارانى سه‌ر به سعوودييه، رايگه‌ياندووه، پێويسته حكومه‌تى به‌شار و هاوپه‌يمانه‌كانى كۆتايى به بۆردومان و شه‌ڕ بهێنن و گه‌مارۆى ئابوورى سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌رهه‌ڵستكاران هه‌ڵبگرن، ئينجا باسى دانووستان و ئاشتيى و چاره‌سه‌رى سياسى بكه‌ن.
ئه‌سعه‌د زه‌عبى، كه بڕياره سه‌رۆكايه‌تى شاندێكى به‌شداربووى دانووستانه‌كان بكات، رايگه‌ياندووه، دانووستان له ئارادا نابێت ئه‌گه‌ر هه‌نگاوى جديى بۆ بنياتنانى متمانه له نێوان لايه‌نه‌كاندا نه‌نرێت و زيندانييه‌كان رزگار نه‌كرێن.
نێردراوى ئه‌مريكا بۆ پرسى سووريا مايكل راتنى، داواى له به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا كرد ئاماده‌ى دانووستانه‌كانى جنێف 3 بن.