"لیڤاندۆڤسكی به فه‌رمی ده‌بێته مه‌دریدی"
K24 ـ هه‌ولێر
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ژماره به‌ناوبانگه‌كانی تویته‌ر بڵاویان كرده‌وه، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌رداربوونی لیڤاندۆڤێسكی گه‌یشته رێككه‌وتن.
هه‌ژماری (لوكا ماتیاسی) ئیتاڵی له تویتێكدا، ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و كه سبه‌ی هه‌ینی رۆبێرت لیڤاندۆڤێسكی په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه ده‌كات.
ئه‌و هه‌ژماره ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، لیڤای ته‌مه‌ن 27 ساڵان به‌بڕی 82 ملیۆن یۆرۆ، ریزه‌كانی بایرن جێده‌هێڵێت و ده‌بێته مه‌دریدی.
دوای ئه‌وه‌ی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌ستبه‌رداربوونی له پێپ گواردیۆلا راگه‌یاند، ئه‌و یاریزانه له چه‌ند لێدوانێكی جیاوازدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد بوو كه دڵته‌نگه له یانه باڤارییه‌كه و ئیتر شوێنی له‌و یانه نابێته‌وه.
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئه‌م وه‌رزه ڕیكۆردێكی گه‌وره‌ی بۆ ندیسلیگا تۆمار كرد، كاتێك به 9 خوله‌ك 5 گۆڵی له یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ تۆمار كرد.