ئه‌گه‌رى دواخستنى جنێڤ 3 له ئارادايه
ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنى كۆنگره‌ى جنێڤ 3 تايبه‌ت به قه‌يرانى سووريا له ئارادايه.
K24 – قاميشلۆ:
ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنى كۆنگره‌ى جنێڤ 3 تايبه‌ت به قه‌يرانى سووريا له ئارادايه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه، كۆنگره‌ى جنێڤ 3 بۆ يه‌كى شوبات/ فێبرايه‌رى داهاتوو دوابخرێت، له كاتێكدا بڕياره سبه‌ى كۆنگره‌كه له جنێڤ ده‌ستپێبكات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بۆ سكاى نيوز، گريمانهى ئه‌وه هه‌يه رۆژى دوو شه‌ممه‌ى داهاتوو كۆنگره‌كه ساز بكرێت.
هاوكات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياندووه، دوو هه‌فته‌ى ديكه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به پرسى سووريا ئه‌نجامده‌درێت.
نه‌عسان ئاغا، گوته‌بێژى ده‌سته‌ى باڵاى دانووستانى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، رايگه‌ياند، ئۆپۆزيسيۆنى سووريا سووره له‌سه‌ر به‌شداريكردن له كۆنگره‌كه‌دا.
گوتيشى: ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت، دوا بكه‌وێت و سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، هه‌مان ئه‌و لايه‌نانه‌ن كه بۆردومان راناگرن و گه‌مارۆى شاره‌كانيان داوه.
له رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه‌وه، لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى له خولگه‌ى سعوودييه ده‌سووڕێنه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى بڕيار له باره‌ى به‌شداربوونيان له كۆنگره‌ى جنێڤ 3 بده‌ن.
ئه‌و لايه‌نانه‌ى خولگه‌ى سعووديه داوا ده‌كه‌ن، حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د بۆردومان رابگرێت و گه‌مارۆى سه‌ر شاره‌كان هه‌ڵبگرێت و ئه‌وه‌شيان وه‌ك مه‌رجى به‌شداربوونيان له كۆنگره‌كه خستووه‌ته به‌رده‌ستى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، بان كى موون.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسياش، داوايكردووه، رۆژى 11ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، له ميونخى ئه‌ڵمانيا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى نێوده‌وڵه‌تى به به‌شدارى ئێران و ئه‌مريكا و رووسيا و وڵاتانى زلهێز و وڵاتانى عه‌ره‌بيى ساز بكرێت.