به ڤیدیۆ.. یانه‌ی دهۆك له باره‌ی خولی عێراقه‌وه بڕیاری خۆیدا
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی دهۆك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به فه‌رمی به‌هۆی دۆخی ئه‌منییه‌وه كشانه‌وه‌ی خۆی له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه، دهۆكییه‌كان بۆیه له خولی عێراق كشاونه‌وه ترسیان له‌وه هه‌یه هه‌مان ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه له جامی عێراق رووبه‌ڕووی بوونه‌وه له گه‌شته‌كانیان بۆ به‌غدا دووباره ببنه‌وه.
به‌پێی رووماڵی تایبه‌تی كوردستان24 له نێو یانه‌ی دهۆك كێشه‌یه‌كی قووڵی دارایی هه‌یه، یاریزانه‌كان مووچه و گرێبه‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و ناڕازیبوونی خۆیان له دۆخی خراپی دارایی یانه‌كه ده‌ربڕیوه و هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنیشیان به گوێی به‌رپرسانی یانه‌كه‌دا چرپاندووه، ئه‌م دۆخه‌ش ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ناچار كرد كه بریاری هه‌ڵپه‌ساردنی یانه‌كه‌یان له خوله‌كه بكه‌ن.
یانه‌ی دهۆك ده‌بوو ئه‌مڕۆ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ته‌ڵه‌به گه‌شتی به‌غدای كردبا، به‌ڵام هه‌ر زوو بایكۆتی ئه‌و یارییه‌یان كرد، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش هیچ ره‌حمی پێ نه‌كردن و ئه‌نجامه‌كه‌ی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ته‌ڵه‌به هه‌ژمار كرد.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له كۆی 12 یاری، 2 بردنه‌وه، یه‌كسانبوونێك و 9 شكستی هه‌یه و به 7 خاڵ له دواخانه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه دێت.
خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریكردنی 20 یانه به‌شێوازی 2 كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه ده‌چێت، له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش 4 یانه بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت.