پنتاگۆن 198 وێنه‌ی دیكه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌ستگیركراوان بڵاوده‌كاته‌وه
مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رێگای به بڵاوكردنه‌وه‌ی 198 وێنه داوه.
دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ئه‌لڤین هیله‌رستاین، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ره‌نگه له داهاتوودا حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رێگا به بڵاوكردنه‌وه‌ی 2 هه‌زار وێنه‌ی دیكه بدات، كه تێیدا شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌ستگیركراوان نیشانده‌دات له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب له عێراق و ئه‌و شوێنانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایان تێدایه.
K24 - واشنتۆن:
بڕیاره وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێ بڵاوبكاته‌وه، كه تایبه‌تن به‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركراوان له به‌ندیخانه‌كانی عێراق و ئه‌فغانستان ئه‌نجامدراون.
كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له ئازادییه‌كانی تاك، كه رێكخراوێكی ناحكوومی ئه‌مه‌ریكییه، رۆژی چوارشه‌ممه 27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) 198 وێنه‌ی دیكه بڵاوده‌كاته‌وه، كه تایبه‌تن به‌و پێشێلكارییانه‌ی له به‌ندیخانه‌كانی عێراق و ئه‌فغانستان له ساڵانی دوای 2003 ئه‌نجامدراون.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له ساڵی 2004ه‌وه هه‌وڵده‌دات، له چوارچێوه‌ی ئازادی راگه‌یاندن له ئه‌مه‌ریكا، رێگاپێدان له داموده‌زگا دادوه‌رییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی 2 هه‌زار وێنه‌ی تایبه‌ت به‌و پێشێلكارییانه بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه به به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پنتاگۆنه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، له "ترسی" دروستكردنی رق و كینه به‌رامبه‌ر به سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
له ساڵی 2009شدا، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، یاسایه‌كی په‌سندكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری به‌رگری بدات، رێگا به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه نه‌دات كه ده‌بنه هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان.