ناتۆ هاوكارى زياتر بۆ عێراق ده‌نێرێت
K24 – ھەولێر:
له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق، وڵاتانی په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، بڕیاریاندا ئاستی هاوكارییه ئه‌منییه‌كان بۆ عێراق زیاد بكه‌ن.
دوێنی شه‌ممه (1-8-2015) "یه‌نس ستۆلتنبێرگ"، سكرتێری گشتی ناتۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "بڕیارمانداوه ئاستی هاوكاریییه ئه‌منییه‌كان بۆ عێراق زیاد بكه‌ین و ھاوكاریەكانیش بۆ به‌هێزكردن‌و پێشخستنی توانای هێزه ئه‌منییه‌كانە، له رووی مه‌شقی سه‌ربازی‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین‌و بۆمبه چێنراوه‌كانی شوێنگه‌ی چه‌كدارانی داعش".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" ھاوكارییەكان لەسەر داوای حكوومەتی عێڕاق بووە و مه‌شقه‌كان له توركیا‌و ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چن".
روونیشی كرده‌وه: "جۆری ھاوكارییەكان پێكدێن له بواره‌كانى چاكسازی، كه‌رتی ئه‌منی، پلاندانانی شارستانیی سه‌ربازی، به‌رگری ئه‌لیكترۆنی، پزیشكیی سه‌ربازی‌و پلاندانان بۆ فریاگوزاریی شارستانی".
په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، له ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌موزى رابردوو، رايگه‌ياندبوو، له مانگى تشرينى يه‌كه‌مى داهاتوو، له هه‌ردوو كه‌نارى ده‌رياى ناوه‌ڕاست مانۆڕێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ئه‌نجام ده‌ده‌ن و مانۆڕه‌كه له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا وێنه‌ى نه‌بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 36 هه‌زار سه‌رباز به‌شدارى ده‌كه‌ن.