یه‌كگرتوو هه‌وڵ ده‌دات پاشگری "ئیسلامی" له‌خۆی بكاته‌وه‌

ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی حه‌وته‌م ده‌كات
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

لە ئێستادا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئامادەکاری بو کۆنگرەی حەوتەمی خۆی دەکات، کە بریارە لە مانگی پێنجی ئەمساڵ سازبکرێت، تائێستا چەندین پێشنیاز بۆ کۆنگرەکە کراون، لەوانەش (چیتر یەکگرتوو وەک حزبێکی ئیسلامی نەمێنێت و کاری سیاسی و بانگخوازی لێکجیابکرینەوە، یانیش پارتێکیتری سیاسی دروست بکرێت).