ئينفۆگرافيك.. عێراق و گرێبه‌سته‌كانى كڕينى چه‌ك
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى عێراق به‌رده‌وامه له كڕينى چه‌ك بۆ ئه‌و سوپايه‌ى كه له ئێستادا ره‌نگى مه‌زهه‌بى گرتووه و به‌شێك له سوننه‌كانى عێراق به سوپاى خۆيانى نازانن و هاوكات هه‌بوونى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى و پڕچه‌ككردنى ئه‌و ميليشيايه به مه‌ترسى بۆ سه‌ر داهاتووى ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت. به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه تا ئێستا عێراق به به‌هاى 150 مليار دۆلار چه‌كى كڕيوه.
له 2016دا عێراق به بڕى يه‌ك مليار و 95 مليۆن دۆلار گرێبه‌ستى كڕينى چه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا واژوو كردووه.
به گوێره‌ى گرێبه‌سته‌كه، ئه‌مريكا بۆمبى زيره‌ك و موشه‌كى جۆرى ئه‌ى ئاى ئێم 9 و ئێم سايدۆيندر و چه‌كوچۆڵى ديكه‌ى به عێراق فرۆشتووه.
ئه‌مه له كاتێكدايه، عێراق به قه‌يرانى داراييدا تێپه‌ڕده‌بێت و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه‌ى ئه‌مساڵى به نيازه قه‌رز بكات.
له ساڵى 2014 دا عێراق زۆرتر بايه‌خى به گرێبه‌سته‌كانى كڕينى چه‌كداوه، به تايبه‌تى له كاتێكدا له ناوه‌ڕاستى 2014دا داعش سێ به‌شى رووبه‌رى ناوچه سوننه نشينه‌كانى عێراقى داگيركرد و كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و كۆگا لۆجستييه‌كانى سوپاى عێراقى له شاره‌كانى موسڵ و تكريت و رومادى كۆنترۆڵكرد و ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌دا گرت كه سوپاى عێراق به‌كارى ده‌هێنان.
له 2014دا عێراق سێ گرێبه‌ستى به به‌هاى زياتر له دوو مليار و دوو سه‌د مليۆن دۆلار بۆ كڕينى چه‌ك له‌گه‌ڵ سێ وڵاتى ناكۆك له ئاستيى سياسه‌تى ده‌ره‌كيى و ئابوورى جيهاندا واژوو كردووه. ئه‌وانيش ئێران و رووسيا و ئه‌مريكان.
يه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ رووسيادا، چه‌ندين گرێبه‌ستى بۆ كڕينى تۆپى قورس، كاتيۆشاى دوورهاوێژ، مووشه‌ك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى واژوو كردووه و به‌هاى گرێبه‌سته‌كانى يه‌ك مليار دۆلار بووه.
دووه‌م: هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا گرێبه‌ستێك به به‌هاى مليارێك و شه‌ش سه‌د مليۆن دۆلار واژوو كراوه و له به‌رامبه‌ردا ئه‌مريكا رازى بووه 24 فڕۆكه‌ى جه‌نگى جۆرى ئه‌ى تى شه‌ش سى ته‌كسان و هامه‌ر و بنكه‌ى چاودێرى و تۆپى تايبه‌ت به تانكى جۆرى ئێم يه‌ك، ئه‌ى يه‌ك ناسراو به ئه‌برامزى فرۆشتووه به عێراق.
سێيه‌م: يه‌كێكى ديكه له‌و گرێبه‌ستانه‌ى عێراق واژووى كردوون، له‌گه‌ڵ ئێرانى نه‌يارى ئه‌مريكايه. به گوێره‌ى گرێبه‌سته‌كه كه به‌هاى 195 مليۆن دۆلاره، عێراق چه‌ك و چۆڵى سووك و پێداويستى تانك و زرێپۆش و مووشه‌كى جۆرى مۆرته‌رى له ئێران كڕيوه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ 2013، كاتێك مالكى له هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردندا بوو له عێراق، ده‌بينين به‌غدا سه‌ره‌ڕاى ئارامى سنووره‌كانى و لاوازبوونى تيرۆر له وڵاته‌كه‌دا، مالكى له چوارچێوه‌ى سياسه‌تى پشتكردن له ئه‌مريكا به بڕى 4 مليار دۆلار، گرێبه‌ستى كڕينى چه‌كى له‌گه‌ڵ رووسيا واژوو كرد و ئه‌و گرێبه‌سته‌ش نيگه‌رانى ئه‌مريكاى له‌و كاته‌دا به‌دوادا هات. به گوێره‌ى گرێبه‌سته‌كه عێراق 36 هێليكۆپته‌رى جه‌نگى و زياتر له 40 بنكه‌ى به‌رگرى ئاسمانى له رووسيا كڕى.
له 2012دا، به بڕى مليارێك دۆلار گرێبه‌ستى چه‌ك له‌گه‌ڵ رووسيا واژوو كرابوو، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه و ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هاته‌ئاراوه، چونكه گرێبه‌سته‌كه گوماناوى بوو، به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ى به عێراق فرۆشرابوون، كۆن بوون و كوڕه‌كه‌ى نورى مالكى يه‌كێك بوو له به‌شداربووانى گرێبه‌سته‌كه.
له ساڵى 2011دا، واته ئه‌و ساڵه‌ى ئه‌مريكا عێراقى به ته‌واوى به‌جێهێشت و سوپاى ئه‌مريكا له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى ستراتيژى ئه‌منيى عێراق و ئه‌مريكا له خاكى عێراق كشايه‌وه، حكومه‌تى مالكى، گه‌وره‌ترين گرێبه‌ستى چه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا واژوو كرد و به‌گوێره‌ى گرێبه‌سته‌كه كه به‌هاكه‌ى 13 مليار دۆلار بوو، ئه‌مريكا زۆرينه‌ى چه‌كه قورسه‌كانى بۆ سوپاى عێراق به‌جێهێشت و ده‌يان تانك و زرێپۆش و چه‌كى پێشكه‌وتوو و دژه تانك و كه‌شتى جه‌نگيى به عێراق فرۆشت.