له چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت باس له‌وه كراوه كۆمپانیایه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین بكات
K24 – هه‌ولێر:
عومه‌ر كۆچه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ چاكسازی، باسی ئه‌وه كراوه كۆمپانیایه‌ك مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو دابین بكات، به‌و پێیه‌ی ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتیش هاته خواره‌وه، نرخه‌كه‌ی هه‌ر به 30 دۆلار ئه‌ژمار بكات، تا 450 تا 500 ملیار دینار مسۆگه‌ر بكات و له‌مه‌ودوا مووچه‌ی خه‌ڵك له كاتی خۆیدا بدرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان روونیكرده‌وه: "ئه‌و مووچه‌یه‌ی له فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كرێته‌وه وه‌ك قه‌رز له‌لای حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه".
دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌مه ده‌بێت مووچه له رێی كارتی بانكییه‌وه بدرێت و دوو مووچه‌یی و بندیواریش نه‌مێنێت".