نه‌رویج: له ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان زیاتر له 900 په‌نابه‌ر دیار نه‌ماون
K24 – ئۆسلۆ:
ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆچی نه‌رویجی رایگه‌یاندووه: "زانیاریی نییه ده‌رباره‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون و مانه‌وه‌ی ئه‌و 937 په‌نابه‌ره‌ی له 2015 له رێی رووسیاوه هاتوونه‌ته نه‌رویج".
نوێنه‌رانی رێكخراوی نه‌رویجی بۆ یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ران رایانگه‌یاندووه: "زۆریك له په‌نابه‌ران چوونه‌ته وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، هه‌ندێكیشیان له ترسی ده‌ركردنیان له نه‌وریج خۆیان حه‌شارداوه".
له‌گه‌ڵ توندبوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی قه‌یرانی سووریا و خراپبوونی ره‌وشی ئابووری باكووری ئه‌فریقیا، له 2015 ملیۆنان كه‌س روویان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا كرد.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌زاران له‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه له رێگای چوونیان بۆ ئه‌وروپا گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: RTA له ئاژانسی تاس