له ئوردون ملیۆنان نان و سه‌موون فڕێدراونه‌ته ناو زبڵدانه‌كان

K24 – عه‌ممان:
سه‌ندیكای خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی ئوردونی رایگه‌یاندووه: "رۆژانی رابردوو، له‌به‌ر به‌فر بارین، هاووڵاتیانی ئوردون 80 ملیۆن نان و سه‌موونیان كڕیبوو".
سه‌ندیكاكه ئاشكرایكرد: "ملیۆنان له‌و نان و سه‌موونه فڕیدراونه‌ته نێو زبڵدانه‌كان".
باسم ئه‌لكه‌سوانی له لیژنه‌ی سه‌ندیكای پاراستنی به‌كارهێنه‌ری ئوردونی گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر دوورگه‌ی په‌راوێزخراو ناژین، نانه‌واخانه‌كان به‌رده‌وام نان دروستده‌كه‌ن، مرۆڤ بۆی هه‌یه پێداویستییه‌كانی بۆ سێ تا چوار رۆژ بكڕێت، به‌ڵام له‌و كه‌سانه تێناگه‌م كه بۆ به‌شی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێداویستییه‌كانیان ده‌كڕن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له جه‌نگ بن و ئابلووقه‌ی ئابووری هه‌بێت".
فڕێدانی ملیۆنان نان و سه‌موون له ئوردون، له كاتێكدایه كه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی سووریا له ناوخۆ و له كه‌مپه‌كان، تووشی برسییه‌تی و نه‌هامه‌تی قات و قڕی بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: جه‌زیره