ته‌رمی 6 كۆچبه‌ری كورد گه‌یشتنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ تەرمی شه‌ش کۆچبەری باشووری کوردستان کە لە دەریای ئیجەدا خنکابوون گەیشتنەوە هەولێر.
کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی شه‌ش کۆچبەری کورد كه دوو ژن و چوار منداڵن و خەڵکی گوندی توتمێی سەربە ناحیه‌ی بالیسان له ده‌ڤه‌ری خۆشناوەتی باشووری کوردستانن، گه‌یشتنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌و هاووڵاتیانه لەکاتی کۆچکردنیان بۆ ئه‌وروپا هه‌فته‌ی رابردوو لە دەریای ئیجەدا خنکابوون.
رۆژی 22كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر2016، له رێی چوونیان بۆ دوورگه‌كانی یۆنان، حه‌فتا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له ده‌ریای ئیجه خنكان، كه زۆربه‌یان هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بوون و ژن و منداڵیشیان له‌گه‌ڵدابوون.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكردووه: "له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر2016، زیاتر له بیست و شه‌ش هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌یشتوونه‌ته یۆنان".