عه‌بدولباقى يوسف: به‌شدارى كورد له جنێڤ 3 له‌سه‌دا يه‌ك تێپه‌ڕ ناكات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى كۆميته‌ى سياسى پارتيى يه‌كێتيى كورد له سووريا، عه‌بدولباقى يوسف، رايگه‌ياند، رێژه‌ى به‌شداريكردنى كورد له كۆنگره‌ى جنێڤ 3 دا زۆر كه‌مه و له سه‌دا يه‌ك تێپه‌ڕ ناكات.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتيى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 09:00ى 28ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016ى كوردستان 24 دا، عه‌بدولباقى يوسف گوتى: "رۆژ به رۆژ ره‌وشى سووريا به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه. تا ئێستا هيچ پڕۆژه‌يه‌كى سياسيى روون بۆ داهاتووى سووريا له‌به‌رده‌ستدا نييه".
گوتيشى: "هێشتا بۆچوونێك هه‌يه ده‌يه‌وێت سوورياى داهاتوو مه‌ركه‌زيه‌تى هه‌بێت و شه‌ڕى تائيفى له‌و وڵاته‌دا په‌ره پێبدات".
باسى له ئاراسته‌ى دووه‌ميش كرد، "ده‌خوازن وڵاتێكى مه‌ده‌نى ئاوا بكرێت و هه‌مووان له چوارچێوه‌ى سووريادا و به گوێره‌ى سيستمى فيدراڵى كاروبارى خۆيان به‌ڕێوه‌به‌رن".
له باره‌ى به‌شداريكردنى كورد له كۆنگره‌ى جنێڤ 3 دا، عه‌بدولباقى يوسف گوتى: "ئه‌نه‌كه‌سه رازى بووه به به‌شداريكردنى له كۆنگره‌كه‌دا و نوێنه‌رى كورد له‌و كۆنگره‌يه‌دا زۆر كه‌مه و له سه‌دا يه‌ك تێپه‌ڕ ناكات، له كاتێكدا پێويست بوو نوێنه‌رايه‌تى كورد له سه‌دا پازده بوايه".
سه‌باره‌ت به كارابوونى ئه‌نه‌كه‌سه، عه‌بدولباقى يوسف، كه خۆى ئه‌ندامى ئه‌و به‌ره‌يه‌يه، ره‌خنه‌ى له ئه‌نه‌كه‌سه گرت و گوتى: "هه‌رچه‌نده دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه، به‌ڵام نه‌يتوانييوه چالاكانه‌تر كار بكات".
سه‌باره‌ت به په‌يه‌ده‌ش گوتى: "په‌يه‌ده له لايه‌ن رووسياوه پشتيوانيده‌كرێت و ده‌ركه‌وت ئه‌و پشتيوانيه‌ش تاكتيكى بووه و رووسيا په‌يه‌ده‌ى بۆ ترساندنى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا و توركيا به‌كارده‌هێنا".
روونيشيكرده‌وه، "كاره‌كانى كۆنگره‌ى جنێڤ 3 زۆرتر خزمه‌ت به رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، چونكه پێچه‌وانه‌ى ستراتيژى كۆنگره‌ى جنێڤ يه‌ك و دوو هه‌نگاو ده‌نرێت و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌درێت، به‌شار ئه‌سه‌د، به‌شدارى له پرۆسه‌ى سياسييدا بكات، كه پێشتر ره‌تده‌كرايه‌وه".
ئه‌ندامى كۆميته‌ى سياسى پارتيى يه‌كێتيى كورد له سووريا، عه‌بدولباقى يوسف، له درێژه‌ى ره‌خنه‌كانى له ئه‌نه‌كه‌سه، گوتى: "له په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا ئه‌نه‌كه‌سه هيچ رۆڵێكى نييه و ره‌وشى سووريا زۆر گه‌وره‌يه و كارى ئه‌نه‌كه‌سه زۆر كه‌مه".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌نه‌كه‌سه ناكارێ بڵێت به‌شدارى كۆنگره‌ى جنێڤ 3 ناكه‌م، پێويست بوو پێش كۆنگره‌ى جنێڤ 3 ئه‌نه‌كه‌سه كارى خۆى كربا و پێشتر ئه‌نه‌كه‌سه هيچ چالاكييه‌كى نه‌بوو، نوێنه‌رايه‌تى ئه‌نه‌كه‌سه له ئه‌وروپا و ئه‌مريكا نه‌كراونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش ئه‌و لايه‌نه كوردييه‌ى دواخستووه".