ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی: سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌توانێت ریفراندۆم بخاته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆكان

"له‌ دانووستانه‌كان ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانی له‌ بنده‌ست بێت".
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایگه‌یاند: "ریفراندۆم ئه‌وه‌یه‌ ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ چیدایه‌، سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وه‌ی له‌ بنده‌ست بێت و دانووستانی له‌سه‌ر بكات".

له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان 24 عه‌دنان موفتی گوتی: "سه‌ركردایه‌تی كورد و حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌توانن به‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و داخوازی و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بخه‌نه‌ سەر‌مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی جیهان وپێیان بڵێن:  ئه‌وه‌ ویستی گه‌لی كوردستانه‌ و ئه‌و كات كورد بڕیاری پێویست بدات".