راگه‌يه‌ندراوێك له فراكسيۆنى پارتيى ديموكراتى كوردستانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فراكسيۆنى پارتيى ديموكراتى كوردستان، له په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێكى له باره‌ى پرسه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمه‌وه بڵاوكرده‌وه و تێيدا ره‌خنه‌ى له راگه‌يه‌ندراوێكى فراكسيۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان گرت، كه ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به نيوموچه‌يى و قه‌يرانى دارايى هه‌رێمى كوردستان، بڵاويانكردبوويه‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئەم دۆخەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، دۆخێكە بە فەوزا و بەرزكردنەوەی شیعارات، ناتوانرێت هیچ چارەسەرێكی بۆ بدۆزرێتەوە، ئەوەی گۆڕان پەنای بۆ دەبات، سیاسەتی خۆ بە بەرپرس نەزانینە لە ئاست كێشەكانی خەڵك، چونكە وەك لە بەیاننامەكەیاندا دەردەكەوێت، دەیانەوێت خۆیان لەدەرەوەی هەموو بەرپرسیارێتییەكەوە ببینین، ئەمەیش هەڵهاتنە لە هەموو بەرپرسیارێتییەكی سیاسی و ئەخلاقی".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هەموو لایەك دەزانن ئەو دۆخەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، دۆخێكی نەخوازراوە، چونكە نەك بە تەنها هەرێمی كوردستان، بەڵكو تەواوی ناوچەكە و ئەو وڵاتانەی كە بەرهەمهێنەری نەوتن بە عێراقیشەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، تووشی قەیرانی دارایی بوونەتەوە و كێشە بۆ پلان و بەرنامەكانییان درووستبووە".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە شانسێكی حوكمڕانیمان بە بزووتنەوەی گۆڕان دا، بەڵام دەركەوت لە ئاست بەرپرسیارێتییدا نین، چونكە گۆڕان هەوڵی دەدا، بە سیاسەتی فەوزا و گێرەشێوێنییەوە بەشداری لە حوكمڕانیدا بكەن، ئەمەیش قبوڵنەكراو بوو، بۆیە ئەو سیاسەتە تووشی شكستی گەورەی كردوون و لە بەرانبەر جەماوەرەكەیاندا، تووشی قسەكورتی هێناون".
فراكسيۆنى پارتى رايگه‌ياندووه، "گۆڕان هەر لە سەرەتاوە لەسەر بنەمای فەوزا و ئاژاوە درووست بوون، ئێستایش هەوڵدەدەن بە كۆمەڵێك داتای هەڵە و ژمارەی نادرووستەوە، قسە فڕێ بدەن، ئەو نا دەقیقییەیان گەیشتۆتە ئاستێك، كە بەیاننامەی فراكسیۆنەكەیشیان بە مێژووی ساڵی (2015) بڵاو بكەنەوە".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، فراكسيۆنى پارتى ره‌خنه‌ى زۆرتر له گۆڕان ده‌گرێت و تێيدا هاتووه: "لە بەرانبەردا گۆڕان وەك پیشەی هەمیشەییان هەوڵ دەدات، كە ئەم دۆخە بۆ تێركردنی حەزی هوتافكێشانی خۆیان بقۆزنەوه".
ئه‌م راگه‌يه‌ندراوهى فراكسيۆنى پارتيى، له وه‌ڵامى ئه‌و راگه‌يه‌ندراوه هات، كه ئه‌مڕۆ فراكسيۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ريكردبوو و تێيدا به‌رپرسيارێتى قه‌يرانه‌كانى خستووه‌ته ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێم و رايگه‌ياندبوو، "ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌ت بنه‌بڕبكرایه، دۆخەکە نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م ئاسته له قه‌یران و ئێستاش ده‌توانرا پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكرایه".
هه‌روه‌ها تێيدا هاتبوو، "له‌چه‌ند ساڵی رابردودا، به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای قه‌یرانی داراییه‌وه تاكو ئێستا، به به‌رده‌وامی ره‌خنه‌و پڕۆژه‌و هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌كردن و ناشه‌فافیه‌ت و گه‌نده‌ڵی له بواری دارایی و ئابوری هه‌رێمدا هه‌بوه، به دیاریكراوی داهاتی نه‌وت و گاز".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى فراكسيۆنى گۆڕاندا هاتبوو، "له‌دوا بڕیاری حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی موچه، سزایه‌كی تازه‌یان به‌سه‌ر هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌راندا سه‌پاندوه، ئه‌ویش بڕیاری نیو موچه‌یه".
هه‌روه‌ها فراكسيۆنى گۆڕان ره‌خنه‌ى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرتووه و تێيدا هاتووه: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیو موچه‌یی نیشانه‌ی فه‌شه‌ل‌و شكستی به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومه‌ته‌و درێژه‌دانه به بردنی سامانی خه‌ڵك‌و فریودانیان".