عه‌بدولحه‌كيم به‌شار: هێشتا به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا يه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه‌

ئه‌ندامى شاندى دانووستانكارى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، عه‌بدولحه‌كيم به‌شار، له‌ ريازى پايته‌ختى سعوودييه‌وه‌ راسته‌وخۆ بۆ كوردستان 24 دوا

K24 – رياز:

ئه‌ندامى شاندى دانووستانكارى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، عه‌بدولحه‌كيم به‌شار، له‌ ريازى پايته‌ختى سعوودييه‌وه‌ راسته‌وخۆ بۆ كوردستان 24 دوا و رايگه‌ياند، هێشتا لايه‌نه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا يه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌شداريكردن له‌ كۆنگره‌ى جنێڤ 3.

عه‌بدولحه‌كيم به‌شار گوتى: "به‌رهه‌ڵستكاران له‌ رياز كۆبوونه‌وه‌يان به‌رده‌وامه‌ و داوا ده‌كه‌ن بڕيارى 2254ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به‌ سووريا جێبه‌جێبكرێت".