دیمیستۆرا: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا
K24 – جنێڤ:
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا رایگه‌یاند: "په‌یامه‌كه‌م بۆ هه‌موو تاكێكی سووریا ئه‌وه‌یه هیچ كات گه‌لی سووریا له بیرناكه‌ین"، گوتیشی: "پشت به‌خوا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا".
پێش ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی جنێڤ-3، ستیڤان دیمیستۆرا په‌یامێكی بۆ گه‌لی سووریا نارد و گوتی: "خه‌ڵكی سووریا له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا چه‌ندین مه‌رگه‌ساتی بینی، گوێمان له هاوار و ناڵه‌ی هه‌مووتانه، گوێمان له گله‌یی و ئازاره‌كانتانه".
دیمیستۆرا زیاتر گوتی: "ئاگادارین به سه‌دان هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، به ملیۆنان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون".
دووپاتیشیكرده‌وه: "به‌ڵێن به خه‌ڵكی سووریا ده‌ده‌ین كه وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بده‌ین بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی پێنج ساڵه‌ی سووریا".