نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: جنێڤ 3 ده‌ستپێده‌كات

گوته‌بێژ به‌ ناوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ئه‌حمه‌د فه‌وزى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له‌ واده‌ى خۆيدا كۆنگره‌ى جنێڤ 3 ده‌ستپێده‌كات.
kurdistan24.net

K24 – جنێڤ:

گوته‌بێژ به‌ ناوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ئه‌حمه‌د فه‌وزى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له‌ واده‌ى خۆيدا كۆنگره‌ى جنێڤ 3 ده‌ستپێده‌كات.

له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه‌ كوردستان 24 راسته‌وخۆ په‌خشيكرد، رايگه‌ياند، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى بڕيارى له‌سه‌ر درابوو، كۆنگره‌ى جنێڤ سێ ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات.

گوتيشى: هێشتا روون نييه‌ كام لايه‌ن ئاماده‌ى كۆنگره‌كه‌ نابێت.