به ڤیدیۆ.. هه‌ڵوێستی ساڵح موسلیم سه‌باره‌ت به جنێڤ 3
K24 - جنێڤ:
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (PYD) تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: "هه‌ندێك لایه‌نی به‌شدار له كۆنگره‌ی ریاز نایانه‌وێت پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژئاوا و سووریا ده‌ست پێبكات".
ساڵح موسلیم ره‌خنه‌ی له كۆنگره‌ی ریاز گرت و گوتی: "كۆنگره‌ی ریاز به خراپی ده‌ستیپێكرد و كۆنگره‌یه‌كی شكستخواردوو بوو".
روونیشیكردووه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداربوونی كورد له جنێڤ 3دا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ن كه نایانه‌وێت كورد له سوریایه‌كی دیموكراتدا بوونی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و هێزانه له‌و دیموكراتییه ده‌ترسێن كه ئێمه له‌ناوچه كوردییه‌كاندا چه‌سپاندوومانه و تێیدا رێز له مافی ژنان و مافی مرۆڤ ده‌گیرێت".